كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ڕژیم ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وانه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار شاره‌داری مه‌ریوان وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه حیسابی شاره‌داریی داخراوه، به‌ڵێنی دا كه به‌شێك له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت بكات. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌ڵێنیان پێ داوین كه حه‌قده‌سته‌كانمان په‌رداخت ده‌كرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له‌م به‌ڵێنانه جێبه‌جێ نه‌كراوه. ده‌شڵێن، چیدی ناتوانین به به‌ڵێنه‌كانی شاره‌دار دڵخۆش بین، هه‌ر بۆیه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانمان په‌رداخت نه‌كرێ، ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵناگرین.