به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، ڕۆژی شهممه ١٨ی مانگی خهزهڵوهر، لە شاری بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندان لە ڕۆژی ١٦ هەمدا بەردەوامە و ماوەی چوار ڕۆژیشە هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕاگیراون.
خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لە مەیدانی تەحریر بەردەوامە و خۆپیشاندەران لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆئەوەی بچنە ناوچەی سەوزو هێزە ئەمنییەکانیش بە بۆمبى فرمێسکڕێژ ڕووبەڕوویان دەبنەوە. لەناوچەى “بابول موعەزەم”یش دەنگى تەقینەوە یەکى بەهێز بیسترا. شایانی باسه، هێڵی ئینتەرنێت لە بەغدا و زۆرینەی شارەکانی عێراق بە ئامانجی ئەوەی خۆپیشاندانەکان کۆتاییان بێت و پەیامەکانی خۆپیشاندەران بڵاونەبنەوە ڕاگیراون. بەپێی ئامارەکانیش، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە، تائێستا نزیکەی ٣٠٠ کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون و بە هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون.