کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌یانیه‌ی موعه‌لیمان و كانوونی نووسه‌رانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف”

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی گوڵان، كانوونی نووسه‌رانی ئێران و ١٧٠ مه‌عه‌لیمی ئازادیخواز له‌ دوو به‌یاننامه‌ی جیاجیادا وێڕای دڕبڕینی پشتیوانی خۆیان له‌ “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف”، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای زیندانی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌ بوون.

“بابه‌ك پاك نیا” پارێزه‌ی “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف” ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی گوڵان ڕایگه‌یاند: دادگای ئینقلابی تاران ناوبراوی به‌ ٨ ساڵ زیندان، شه‌لاق، جه‌ریمه‌ی ماڵی و زه‌وتكردنی داراییه‌كانی مه‌حكووم كردووه‌. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌دوای خۆیدا هێنا و ١٧٠ موعه‌لیمی ئازادیخوازی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكه‌ زاڵمانه‌ بوون. هه‌روه‌ها كانوونی نووسه‌رانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایگه‌یاند: سزادان و محاكمه‌ حه‌قی ئه‌و فیلمساز و ده‌رهێنه‌ره ئازادیخوازه‌، ژنانی خوازیاری پۆششی ئیختیاری و ئه‌و ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رانه‌ی كه‌ خوازیاری ژیانێكی شیاون و بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ زمانی هونه‌ر وه‌كوو مافی سه‌ره‌تایی هه‌ر ئینسانێك كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرن‌ نییه.‌

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-