کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی دایكانی شۆڕشی “ژینا” به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی خه‌رمانان

به‌یانیه‌ی دایكانی شۆڕشی ژینا به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی خه‌رمانان

ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌رمانان، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كوردستان و ئێران و یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا” له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان كۆده‌بێنه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، ئێمه‌ دایكانی شۆڕشی “ژینا” ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان و هاوكات له‌گه‌ڵ گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتووانه‌ له‌گه‌ڵ دایكانی دادخواز و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان كۆده‌بینه‌وه‌ و په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌. هه‌روه‌ها داوا له‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب ئه‌كه‌ین، به‌شداری خۆپێشاندانه‌كان بن و یه‌كڕیز و یه‌كگرتووه‌ بۆ ڕووخانی حكوومه‌تی دیكتاتۆری ئیسلامی هه‌نگاو هه‌ڵبگرن.