کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
موناسبه‌ته‌كان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ٨ی مارس ڕۆژی جیانی ژن له‌ مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێوڕه‌سمێك به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ لایه‌نگران و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ زه‌ڕگوێز به‌ڕێوه‌چوو.

ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ پیرۆزبایی كردن له‌ به‌شداربووان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌اسیمه‌كه‌ هاوڕێ “په‌ریا عه‌زیزی” و خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی چینی كرێكار و هه‌روه‌ها یه‌ك ده‌قێقه‌ بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد. له‌ درێژه‌دا هاوڕێ “ڕێزان حه‌میدی” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌سه‌ر مێژوو و تایه‌به‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ كورته‌ باسێكی پێشكه‌ش به‌ میوانان كرد. پاشان سروودی “من ژنم” پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا. له‌ كۆتایی به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و مه‌راسیمه‌ په‌یامی كۆمیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ خوێندرایه‌وه‌. به‌شی دووهه‌می ئه‌و مه‌راسیمه‌  له‌ نێو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.

بابەتی پەیوەندیدار

بڵاوكردنی تراكت له‌لایه‌ن كچانی شۆڕشگێڕی سنه‌

-

بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوان و كارمه‌ندانی زانیاری پزیشكی كوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن

-

هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر گوندی هه‌نجیران له‌ مه‌ریوان

-

هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی زیندانی سنه‌ له‌ به‌ندكراوان

-

په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و به‌ندكراوانی سیاسی بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

بەیاننامەی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

-