کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی کارمەندانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان

کۆبوونەوەی کارمەندانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان 1

ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە کارمەندانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کارمەندانی ناڕازی جەختیان لەسەر دواکەوتنی بەردەوامی حەقدەست و جێبەجێ نەکرانی بەشێک لە مافەکانیان کردووەتەوە. ئەوان دەڵێن دۆخی خراپی ئابووری و گرانبوونی پێداویستییەکانی ژیان، کاریگەریی خراپی لەسەر ژیانیان هەیە و بەردەوامبوونی ئەم دۆخە بارودۆخیان ئاڵۆزتر دەکات. ناڕازییەکان داوای چارەسەری خێرای کێشەکانیان و دابینکردنی مافە دارایییەکانیان کردووە.