کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕەتکردنەوەی ئازادی بە مەرجی حەسەن بەهاری لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

ڕەتکردنەوەی ئازادی بە مەرجی حەسەن بەهاری لە لایەن دەزگای قەزایی

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “حەسەن بەهاری” هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، سەرەڕای خراپی دۆخی تەندروستی، لە مافی وەرگرتنی ئازادی بە مەرج بێبەش کراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ناوبراو بە هۆی نەخۆشییەوە دەستبەجێ پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، بەڵام سەرەڕای بوونی چەندین بەڵگەی پزیشکی و پێشنیاری پزیشکانی زیندانی بۆ پێدانی ئازادی بە مەرج یان مورەخەسی پزیشکی، داواکارییەکەی ناوبراو لە لایەن لقی یەکەمی دادگا ئینقلابی سەقزەوە ڕەت کراوەتەوە.