ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی دژبه لێدانی به‌ندئاو له یاسووج و نه‌بوونی ئاو له سیستان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی سیستان به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “یه‌عقووبی له‌یس”ی زابۆل دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و ناكارامه‌ی كۆماری ئیسلامی نیشان دا. به‌شداربووان دروشمه‌كانی “له‌ژێر خاك دا نێژراوم، ئاوم پێ بده‌ن”، “وشكه‌ساڵی ته‌حمیلی، ده‌سكه‌وتی بێ ته‌دبیری”، “نوێنه‌ری ناكارامه، ئیستعفا” و “سه‌فیری بێ لیاقه‌تمان ناوێت”یان به‌رز كرده‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دانیشتووانی شاری یاسووج به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری خوازیاری ڕاگرتی كار و چالاكییه‌كانی به‌ندئاوی “ته‌نگه سوور” به سه‌ر ڕووباری به‌شار بوون و له به‌یاننامه‌یه‌ك دا سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و به‌ندئاوه له‌سه‌ر ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه هۆشداریان به نوێنه‌رانی مه‌جلیس دا.