ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ئابفای زاهدان و خه‌ڵكی ئێرانشار له ئاست نه‌دانی داخوازی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كرێكارانی ئابفای سیستان و به‌لووچستان ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی شارستانی ئێرانشار له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له ترانزه‌كانی به‌رق ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. به وته‌ی ناڕازیان، به‌رپرسانی ئوستان بایه‌خ به دۆخی ژیانی خه‌ڵك له گه‌رمای سه‌رووی ٤٠ پله‌ی دا ناده‌ن و كاتێك په‌یوندی به ئیداره‌ی به‌رقه‌وه ده‌گرن، وڵامی داواكارییه‌كانیان ناده‌نه‌وه.