ڕۆژی یه‌كشه‌مه ١٠ی پووشپه‌ڕ، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی چه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا به ناوه‌كانی “نه‌سیم غوڵامی سیمیاری”، “حه‌میدڕه‌زا سه‌هل ئابادی”، “ئێحسان ڕه‌واز ژیان”، “ئه‌مین سۆخه‌نوه‌ر”، “عه‌لی هه‌راتی موختاری”، “حسێن محه‌ممه‌د حسێنی” و “حسێن ئه‌ردستانی” له شاری تاران به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و ٧ به‌ندكراوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ “ئه‌میر شاه ولایه‌تی” له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا به “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات”، “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “ڕووخاندنی دارایی گشتی”، “به‌غی و “ئه‌ندامه‌تی له گرووپی چه‌كدار” تۆمه‌تبار و به‌رگریان له خۆیان كردووه. “نه‌سیم غوڵامی سیمیاری” مانگی گوڵانی ١٤٠٢، “حه‌میدڕه‌زا سه‌هل ئابادی” مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢ و “ئێحسان ڕههواز ژیان” مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.