ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی سه‌قز به‌شداری مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی دایه “مه‌لیحه حه‌سه‌ن نژاد” دایكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د حسێنی” له گۆڕستانی ئایچی سه‌قز بوون و دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
“محه‌ممه‌د حسێنی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له شاری سه‌قز له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. ته‌رمی ئه‌و گیانه‌بختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی ڕۆژی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا. دایكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه پاش بیستنی هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی ڕۆڵه‌كه‌ی، جه‌ڵته لێیدا و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران كرا. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دایه “مه‌لیحه حه‌سه‌ن نژاد” پاش ١٠ مانگ به‌سته‌ری بوون گیانی له ده‌ست دا و ڕۆژی دووشه‌ممه مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.