ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢، هێزە چەکدارەکانی كۆماری ئیسلامی لە سنووری شاری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و بە هۆیه‌وه کۆڵبەرێک بە ناوی “سامان عەلیزادە” بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شان و باڵی ئەو کۆڵبەرە بە تەقەی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بریندار بووە. جێگای ئاماژه‌یه كه “سامان عه‌لیزاده” خەڵکی گوندی “کەڵاش باخان”ی سەر بە شاری جوانڕۆیە و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا “محه‌ممه‌د ساڵح قه‌نبه‌ری” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ كه ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ بریندار كرابوو، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تاران پای بڕاوه‌ته‌وه.