ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، به‌هۆی پێكدادانی نێوان چه‌ند ئۆتۆمبێل له مێحوه‌ری مهاباد بۆ ورمێ، ١٩ هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش ئۆتومبێلی سه‌واری له جاده‌ی نێوان مهاباد بۆ ورمێ، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه ١٩ كه‌س بریندار بوون. له‌و ١٩ كه‌سه ١١ كه‌سیان برینه‌كانیان سووك بووه و ته‌رخیس كراون، به‌ڵام ٨ برینداری دیكه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان گوازراونه‌ته‌وه.