کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٥ كرێكار له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ شووشته‌ر

برینداربوونی ١٥ كرێكار له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ شووشته‌ر 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ١٥ كرێكاری وه‌رزی له‌ شارستانی شووشته‌ر به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوون.

وته‌بێژی ئۆرژانسی خووزستان ڕایگه‌یاند: ڕۆژی ڕابردوو ١٥ كرێكاری وه‌رزی كه‌ پێكهاتبوون له‌ ١٣ كرێكاری پیاو و دوو كرێكاری ژن، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی وانتی نه‌یسان له‌ جاده‌ی شووشته‌ر بۆ گۆتوه‌ند بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: دۆخی ته‌ندرووستی برینداره‌كان جیگیره‌ و له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دان.