ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٦٠ سال به‌سه‌ختی بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراوه‌ته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، نزیكه‌ی ٣٠٠ كۆڵبه‌ر بۆ ماوه‌ی ٤٨ ساعه‌ت له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه گیریان خواردووه و هێزه‌كانی ڕژیم به ته‌قه‌كردن ڕێگه‌یان نه‌داوه ده‌ربازی ئه‌ودیوی سنوور بن.