ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوی “فه‌ردین” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه، له‌ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “بله‌بزان”ی سه‌ر به شاری پاوه به ناوی “فه‌ردین(پاشناو نادیار)” له‌لایه‌ن لاقیه‌وه به سه‌ختی بریندار و ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.