“ڕه‌زا ڕه‌مه‌زانزاده” چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه بانگهێشت كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و بانگكرانه به دوای سكاڵای سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌ندیخانه‌كانی ئێران و سه‌رۆكی زیندانی تاران، به بیانووی ناردنی ڕاپۆرتی به‌ندكراوانی سیاسی بۆ ده‌ره‌وه‌ی زیندان ئه‌نجام دراوه. ناوبراو پێشتر و له مانگی گوڵانی ١٤٠٢، به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه حكووم كرابوو. ڕه‌زا ڕه‌مه‌زانزاده له مانگه‌كانی خه‌رمانان و ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.