ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “چه‌كامه چه‌مه‌ن ماه” ئه‌كته‌ری سینه‌ما له ئێرانن پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له توركیا، پێناسه‌که‌ی ڕاگیرا و بانگهێشتی لقی نۆی لێپرسینه‌وه‌ی دادسه‌رای فه‌رهه‌نگ و میدیای تاران كرا.
ناوبراو به بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێك له ماڵپه‌ڕی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆی، ڕایگه‌یاندكه به بێ دیاری كردنی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراوه‌ته پاڵی، گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی له سه‌ره و له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه پێناسه‌که‌ی زه‌وت کراوه و بانگهێشتی لقی نۆی لێپرسینه‌وه دادسرای فه‌رهه‌نگ و میدیا له تاران كراوه. له بانگهێشتنامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ئه‌گه‌ری نه‌چوونی ناوبراو بۆ دادسه‌را، حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و قه‌ده‌غه‌ی چوونه ده‌روه‌ی له وڵاتی به‌رسه‌ردا ئه‌سه‌پێندرێت.