ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه به ناوی “ته‌وفێق مه‌حموودی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی ڕابردوو سێ چالاكی كرێكاری و ژینگه‌یی به ناوه‌كانی “ته‌وفێق مه‌حموودی” ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی “نهكهڕۆز” و “ته‌یێب چه‌تانی” و “ڕ‌فێق كه‌ریمی” ئه‌ندامانی گرووپی شه‌خه‌وانی “چل چه‌مه”ی سنه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه نابێت له مه‌راسمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له ١١ی گوڵان دا به‌شدار بن.