ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، پێنج ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی “ئازاد حسێن پوری” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری مهاباد له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، پێنج ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی “ئازاد حسێن پوری” به ناوه‌كانی “فه‌ریبا حسێن پوری”، “شیرین حسێن پوری”، “ڕه‌حمان ئیسماعیلی”، “شه‌هرووز حسێن پوری” و “شیما حسێن پوری” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مهاباده‌وه بانگهێشت كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و بنه‌ماڵه كردووه كه له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌شداری نه‌كه‌ن و جل و به‌رگی كوردی نه‌پۆشن. شایانی باسه كه “ئازاد حسێن پوری” له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.