محه‌ممه‌د ده‌روێش، چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی تاران، به‌دوای سكاڵای شاره‌داری ئه‌و شاره، په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه و له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كراوه.
به‌پێی بڕیاری دادگای تاران ئه‌و چالاكه سنفییه ئه‌بێ ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر خۆی به دادسه‌رای میدیا و ڕایانه بناسێنێت. محه‌ممه‌د ده‌روێش له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كراوه و پێشتریش سێ جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.