کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی دوو ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ری ناسراو بۆ دادسه‌را

بانگهێشتی دوو ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ری ناسراو بۆ دادسه‌را 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، ئاره‌ش ڕه‌مه‌زانی نووسه‌ری خه‌ڵكی مه‌شهه‌د و حه‌سه‌ن عه‌باسی ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی شاره‌كانیانه‌وه‌ بانگهێشت كران.

فاتمه‌ نوورانی، هاوژینی ئاره‌ش ڕه‌مه‌زانی له‌ په‌یامێك دا ڕایگه‌یاند: كاتێك سه‌رقاڵی دابینكردنی وه‌سیقه بووین، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌شهه‌د ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه‌. هێزه‌كانی ڕژیم بانگهێشتنامه‌ی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌دیان ڕاده‌ستمان كرد و ئاره‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، حه‌سه‌ن عه‌باسی، ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس له‌لایه‌ن لقی چواری دادسه‌رای ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، “بێڕێزی به‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” بانگهێشت كراوه‌.