ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته‌ی له ناڕه‌زایه‌تی به پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ بانگهێشت كرد.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: سه‌فیری ئێرانیان له‌و وڵاته له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مافی مرۆڤ له ئێران و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران، سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی، ئه‌شكه‌نجه و ئازای بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی سیاسی و توندووتیژی دژبه ژنان بانگهێشت كردووه.