کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

بانگه‌وازی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران بۆ كۆبوونه‌وه

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی گوڵان، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌ بانگه‌وزێكدا داوای له‌ هه‌موو هاوكارانی فه‌رهه‌نگی كرد كاتژمێر ١٠ی به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ گوڵان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ تاران و ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستانه‌كانیان كۆببنه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یاندنی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران دا هاتووه‌، سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئێران ساڵانێكه‌ تووشی قه‌یران بووه‌، دابه‌زینی كوالێتی په‌روه‌رده‌، دووركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار قوتابی له‌ خوێندن، بێ هیوایی قوتابیان، كاڵایی كردنی ئامووزش و نیزامی چینایه‌تی په‌روه‌رده‌، بێ ئیعتباری زانیاری، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر حه‌قده‌ستی موعه‌لیمان، داخرانی یاسا و عه‌قڵانیه‌ت و ….هه‌تد ته‌نیا به‌شێك له‌و كێشه‌ و گرفتانه‌یه‌ كه‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئێران تووشی بووه‌. له‌و باروودۆخه هه‌ستیاره‌دا ئێمه‌ وه‌كوو ئه‌ندامانی دڵسۆزی نیزامی په‌روه‌رده‌ كه‌ ده‌غده‌غه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوومان هه‌یه‌، ئه‌بێ یه‌كڕێز و یه‌گگرتوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ بۆ گۆڕانی ئه‌و دۆخه‌ هه‌نگاو بنێین. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو هاوكاره‌كان ده‌كه‌ین به‌رپرسیارانه‌ له‌و چالاكییه‌دا به‌شدار بن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-