“محه‌ممه‌د فه‌تحی” هونه‌رمه‌ندی لایه‌نگری شۆڕشی ژینا و دژبه‌ری ڕژیم، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كرا.
“محه‌ممه‌د فه‌تحی” له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا له ئینستاگرام نووسیویه كه پاش سه‌ردانی بۆ دادسه‌رای ئه‌منیه‌تی ئێڤین، به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و به‌رگری له خۆی كردووه. ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا سه‌باره‌ت به خوێندنی گورانی “سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵ تۆ” بانگهێشت كرابوو. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و هونه‌رمه‌نده پاش لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراوه.