ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، ره‌زا ڕەمەزان زادە، چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو، بۆ جاری دووهه‌م بانگهێشتی دادسه‌رای ئێڤین كرا.
بە پێی زانییارییەکان، ئەم بانگهێشتکردنە لە دوای سكاڵای سه‌رۆكی ڕێکخراوی زیندانه‌كانی ئێران و به‌رپرسی زیندانی تاران، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی به‌ندكراوان و باروودۆخی زیندانیانی سیاسی دا ڕووی داوه. ڕه‌زا ڕهمەزانزادە ٥ی خەرمانان ساڵی ڕابردوو پاش بانگهێشت بۆ دادسەرای ئێڤین، یەک ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا. ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشه‌كانی ژینا و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨یش دا دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ر و به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.