کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگكرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆڕشی ژینا بۆ دادگای ئیلام

بانگكرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆڕشی ژینا بۆ دادگای ئیلام 1

“ئێقباڵ ئه‌مینی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئیلام و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ بانگهێشت كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئیلام “ئێقباڵ ئه‌مینی” به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژیه‌ نیزام” و “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی” بانگهێشت كردووه‌. ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئیلام بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ به‌ دانانی بارمته ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به‌ تۆمه‌تی “لیدری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان” و “دروشم نووسین” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، به‌ شێوه‌ی مه‌رجدار ئازاد كرا.