سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، لانیكه‌م ٣ به‌ندكراو له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج كه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له سێداره دران.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م به‌ندكراوانه له ماوه‌ی ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمه‌كه‌یان گوازترابوونه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لانیكه‌م ٥ به‌ندكراوی دیكه كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، گوازتراونه‌ته‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌م زیندانه.