کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی گوڵان، سنفی زێڕفرۆشان له‌ شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د، ئه‌راك و هۆرمۆز به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌زاره‌تی “سه‌مت” ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ پاش دوو حه‌فته مانگرتنی سه‌رانسه‌ری زێڕفرۆشان ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ بڕیاره‌كانی وه‌كوو تۆماركردنی داراییه‌كان له‌ سامانه‌ی تیجاره‌ت بوو، به‌ڵام زێڕفرۆشان هێشتا دووكانه‌كانیان نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن نرخی باجی ساڵانه‌یان كه‌م بكرێته‌وه‌.