به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “حه‌میدڕه‌زا دۆرستكار” چالاكی سیاسی خه‌ڵكی شارستانی بێهبه‌هان كه شه‌وی ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به توندووتیژی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ری و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “حه‌میدڕه‌زا دۆرستكار” له كاتی ئه‌شكه‌نجه‌دان دا دوو په‌راسوو و لاقێكی شكاوه و ئێستا له زیندانی بێهبه‌هان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه. به‌وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی بێهبه‌هان دا ڕاگیراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه ناوبراو له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و سێ په‌روه‌نده‌ی بۆ ساز كرابوو. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه حه‌مید ڕه‌زا بۆ ماوه‌ی ٨ مانگ به شێوه‌ی نێهنی له شوێنێك دا خۆی حه‌شار دا و كۆتاییه‌كانی مانگی ڕێبه‌ندان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.