ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ناوچه‌ی بێڵه‌واری كرماشان و ئاژوانی كامیاران له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه ئاگر درا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی شیروانه و دارستانه‌كانی ناوچه‌ی ئاژوان له كامیاران له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ئاگر دراوه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ژینگه دۆستان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه ده‌ست به‌كار بوون. هه‌روه‌ها له گوندی “كالیان”ی سه‌ر به ناوچه‌ی بێڵه‌واری كرماشان له‌وه‌ڕگه و كێڵگه‌ی كه‌شاوه‌رزان له نێو ئاگردا سووتا و زیانێكی زۆر به ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشت.