کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگردانی دووباره‌ی دارستانه‌كانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌

ئاگردانی دووباره‌ی دارستانه‌كانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی گه‌لاوێژ، دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه‌ ئاگر دراوه‌ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ ئاكامێكی نه‌بووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، دارستانه‌كانی نێوان گونده‌كانی بایه‌وه‌، باشماخ و بناری قۆچی سۆڵتان له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه‌ ئاگر دراوه‌ و ژینگه‌دۆستان داوای یارمه‌تی له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن. ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ دووهه‌م جاره‌ دارستانه‌كانی نێوان ئه‌و سێ ئاواییه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌سووتێنرێت و داوا له‌ خه‌ڵكی شارستانی مه‌ریوان ده‌كات ژینگه‌ بپارێزن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن كه‌سانی هه‌ڵپه‌رست زیان به‌ سرووشتی كوردستان بگه‌ینن.