به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خاوه‌ن ماڵێك به‌ناوی “محه‌ممه‌د جامه بۆزۆرگ” و كۆڕه‌كه‌ی چه‌ند لاوی ناڕازی په‌نا ده‌ده‌ن و ڕزگاریان ده‌كه‌ن به‌ڵام دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن و ناوبراو گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و كۆڕه‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند لاوی ناڕازی له شاری ماڵلێكی قه‌زوین په‌نا بۆ ماڵێك ده‌به‌ن و خاوه‌ن ماڵه‌كه ده‌یانشارێته‌وه تا مه‌ئمووره‌كانی ڕژیم دوور ده‌بنه‌وه و كاتێك ئه‌و چه‌ند لاوه خۆیان ڕزگار ده‌كه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاوه‌ن ماڵه‌كه به‌ناوی “محه‌ممه‌د جامه بۆزۆرگ” و ته‌قه له خۆی و كۆڕه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه ناوبراو گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و كۆڕه‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و ئێستا ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له‌ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كاندان و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.