گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌د، هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد پاش دوو حه‌فته به‌ندكران به دانانی بارمته له زیندانی ورمێ ئازاد كرا.
گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌د ڕۆژی ٢٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به دانانی وه‌سیقه‌ی ٨٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا.