کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ئازادی چوار به‌ندكراو له‌ شاره‌كانی دێولان و مه‌ریوان

ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ ٢١ و ٢٢ی ڕه‌شه‌مه‌، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی دێولان به‌ ناوه‌كانی “پدارم، زۆبه‌یر و عه‌باس حسێن په‌ناهی” و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوی “دانا له‌نج ئابادی” به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندان ئازاد كران.

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “پدرام، زۆبه‌یر و عه‌باس حسێن په‌ناهی” كه‌ ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ پاش دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ڕۆژی دووشه‌ممه‌، به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌، “دانا له‌نج ئابادی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوان كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ یه‌كی ڕه‌شه‌مه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندرابوو، پاش لێپرسینه‌وه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه و به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-