ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لاوێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “عه‌لیڕه‌زا خوشكار به‌یاتی” به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی كولله و گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شه‌قامی مه‌رزدارانی تاران به باتۆم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئۆتۆمبێلی ئه‌و لاوه ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵه و وێڕای شكاندنی شیشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كه‌ن و كاتێك ده‌یه‌وێت له ده‌ستیان هه‌ڵبێت، له‌لایه‌ن موئمووره‌كانی ڕژیمه‌وه ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم به جێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، ڕاگوێزی كه‌ڵانته‌ری ده‌كه‌ن و له‌وێ ده‌یكوژن و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن.