کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی شاری مه‌هاباد به‌هۆی ڕووداوی كار

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارێك به‌ ناوی “یه‌عقووب پاتینی” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌ شوێن و كاتی كاركردندا  له‌ بینایه‌كی ٨ نهۆمی له‌ كۆڵانی “په‌توو بافی” ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ئه‌دات.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “یه‌عقووب پاتینی” وه‌ستا كاری ئاماتۆربه‌ندی بووه‌ و له‌ كاتی كاركردن له‌ سه‌ر داربه‌ست ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ گیان له‌ ده‌ست ئه‌دات. شایانی باسه‌ ساڵانه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌ شوێنی كار و له‌ كاتی كاركردن دا به‌ ده‌یان كرێكار تووشی ڕووداوی كار ده‌بنه‌وه‌،‌ زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ش هیچ جۆره‌ بیمه‌ی سه‌ڵامه‌ت یان ڕووداوی كاریان نییه‌ و له‌ كاتی گیان له‌ده‌ست دان یان كه‌م ئه‌ندام بووندا ژیانی به‌نه‌ماڵه‌كانیان به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی ده‌كه‌وێته‌ ژێر گوشارێكی قورسی ئابووری.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی هاورده‌كارانی كامیۆنی ئورووپایی له‌ سنووری بازه‌رگان

-

گیانله‌ده‌ستدانی كاسبكارێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییەك لە شاری شنۆ

-

گواستنه‌وه‌ی “حسێن محه‌ممه‌دپور” بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ناڕوونی چاره‌نووسی گه‌نجێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری جوانڕۆ

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری به‌شی فرۆشتنی بلیت له‌ میترۆی تاران

-