به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، گه‌نجێكی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ به ناوی “ئۆسامه هووشه‌نگی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ له ڕۆژی ١٠ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی ئه‌و مێرمنداڵه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه و هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ده‌ست نه‌كه‌وتووه.