کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی ژنێك به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌وه‌ له‌ “سه‌رپولی زه‌هاو”

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ژنێکی خەڵکیسەرپولی زەهاوبەناوی سەبریە جەوانمێری تەمەن ٤٧ ساڵ بەهۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌وه‌ لە نەخۆشخانەی  ئەو شارە گیانی لەدەستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سەبریە جەوانمێری ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی دوای سەردانی بۆ نەخۆشخانەی شوهەدای سه‌رپولی زه‌هاو، لەلایەن یەکێک لە پەرستارەکانه‌ه‌وه‌ دەرزی لێدراوە و دواتر تووشی شۆك بووه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ژنه، تاوانباره‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ هه‌ڵهاتووه‌ و كه‌س زانیاری له‌سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی نییه‌. شایانی باسە كه‌ سەبریە جەوانمێری خەڵکی گوندی جەوانمێری سەر بە ناوچەیپشت تەنگو دایكی پێنج منداڵ بووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی هاورده‌كارانی كامیۆنی ئورووپایی له‌ سنووری بازه‌رگان

-

گیانله‌ده‌ستدانی كاسبكارێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییەك لە شاری شنۆ

-

گواستنه‌وه‌ی “حسێن محه‌ممه‌دپور” بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ناڕوونی چاره‌نووسی گه‌نجێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری جوانڕۆ

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری به‌شی فرۆشتنی بلیت له‌ میترۆی تاران

-