ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌كانی دادخواز له كرماشان و تاران له سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “عیرفان خه‌زایی” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عیرفان خه‌زایی” خه‌ڵكی شاری كه‌نگاوه‌ری سه‌ر به ئوستانی كرماشانه و له ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شه‌هریاری تاران به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه نه‌داوه ته‌رمه‌كه‌ی له شاری كه‌نگاوه‌ر بنێژن و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی سه‌ردانی گڵكۆی ڕۆڵه‌كه‌یان ناچارن سه‌ردانی تاران بكه‌ن.