له ڕۆژانی ڕابردوودا، “خۆسره‌و به‌شاره‌ت” به‌ندكراوی بیرمه‌ندی كورد به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گوازراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٨٩ی هه‌تاوی، “خۆسره‌و به‌شاره‌ت” هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه توندئاژووه مه‌زهه‌بیه‌كان” و “افساد فی الارض” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته‌دا به تۆمه‌تی كوشتنی ئیمام جومعه‌ی مهاباد به ئێعدام مه‌حكووم كران. “ئه‌نوه‌ر خزری” یه‌كێك له هاودۆسیه‌كانی خۆسره‌و ڕۆژی ١٢ی گوڵان و پاش ١٥ ساڵ زیندان له‌سێداره درا. پێشتر و له ڕۆژانی ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٨ی سه‌رماه‌وز، سێ و ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، “قاسم ئابه‌سته”، “ئه‌یووب كه‌ریمی”، “فه‌رهاد سه‌لیمی” و “داوود عه‌بدۆڵڵاهی” ئێعدام كرابوون.