“محەممەد قادرپوور” هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه به مه‌به‌ستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی نه‌غه‌ده کرا.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “محەممەد قادرپوور” خەڵکی گوندی “زەنگیاوێ”ی سەر بە شاری پیرانشاره و ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بە تۆمەتی “هاوکاریی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپابوو.