کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوژرانی ٦ هاووڵاتیی به‌هۆی هێرشی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، لە سنوری شارەدێی تازە خورماتووی سەر به‌ ئوستانی کەرکوک، لەهێرشێکی چەکدارانی داعشدا ٧ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و دواتریش شەڕ لەنیوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و چەکدارانی داعش هاتەئاراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەسنوری  شارەدێی تازە خورماتوو، حەوت هاوڵاتی سەرقاڵی کاری دروێنەبوون کە چەکدارانی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیک ئاب، هێرشیان کردوەتە سەریان و لەئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو چەکدارانەدا دەستبەجێ ئەو ٧ هاووڵاتییە گیانیان لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە لە لایەکی دیکەوە چەکدارانی داعش شەوی ڕابردوو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێکی دانیشتووی گوندیئیسڵاحیسەر بەشارەدێی گوڵاڵەی سەر بە شارۆچکەی خانەقین و تەقەیان لە ئەندامانی ئەو خێزانە کردووە و لە ئاکامدا دوو کەس گیانیان لە دەستداوە کە یەکێکیان  ژنێک بووە و چوار کەسی دیکەش بەسەختی بریندار کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی هاورده‌كارانی كامیۆنی ئورووپایی له‌ سنووری بازه‌رگان

-

گیانله‌ده‌ستدانی كاسبكارێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییەك لە شاری شنۆ

-

گواستنه‌وه‌ی “حسێن محه‌ممه‌دپور” بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ناڕوونی چاره‌نووسی گه‌نجێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری جوانڕۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

-