پارتی کرێکارانی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ٩ی مانگی جۆزەردان ڕایاگەیاند، لە ئاکامی شەڕ و تێکەڵچوونی چەکداری لە نێوان گەریلاکانی ئەوان و سوپای تورکیە لە ناوچە شاخاوییەکانی ئاڤاشین و زاپ و مەتینا، بە گشتی ٤٧ سەربازی ئەو سوپایە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کوژراون.
بهگوێرهی ئهم ڕاگەیێندراوە، سوپای تورکیە ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە، بە دەیان جار ئەو ناوچانەی لە ڕیگەی فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانەکانیەوە بۆردومان و تۆپباران کردووە. جێگای ئاماژەیە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باشووری کوردستان، دەوڵەتی تورکیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەڕەشەی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی دیکەی لە ڕۆژئاوای کوردستانیش کردووە.