“محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف” ده‌رهێنه‌ری به ناوبانك و ڕه‌خنه‌گری كۆماری ئیسلامی، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه به ٨ ساڵ زیندان، شه‌لاق و جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا.
به‌وته‌ی “بابه‌ك پاك نیا” پارێزه‌ری ئه‌و ده‌رهێنه‌ره، لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف”ی به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به ٨ ساڵ زیندان كه پێنج ساڵی جێبه‌جێ ده‌كرێت، شه‌لاق، جه‌ریمه‌ی ماڵی و زه‌وتكردنی ئه‌مواڵی شه‌خسی سزا داوه. ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و كرد كه ئه‌و حوكمه له‌لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه پشتڕاست و بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكام نێردراوه.