ڕێكخراوی موجاهدینی خه‌ڵكی ئێران، به ملیۆن دولار له پێناو ته‌بلیغات و كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی، له وڵاته جۆراوجۆره‌كاندا خه‌رج ده‌كات. نوێترین نموونه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه، له وڵاتی ئاڵبانی بوو. خه‌رجكردنی هه‌زینه‌یه‌كی زۆر بۆ به‌شداری پێكردنی سیاسه‌تمه‌داره خانه‌نشینكراوه، باڵه ڕاستییه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان له ڕێوڕه‌سمێكی یه‌ك سه‌عاته‌دا و هه‌روه‌ها دابینكردنی هه‌زینه‌ی سه‌فه‌ر و نیشته‌جێبوون و خوراك و هیتر… بۆئهولایانگرانهیكهشاربهشارلهوڵاتهئوروپاییهكانهوهكۆیاندهكهنهوهودهیاگوازنهوهبۆشوێنیكۆبوونهوهكه،كهگشتیئهمانهبهشێوهینهغدیپهرداختدهكرێت،ئهوپرسیارهدروستدهكاتكهئهمههزینهعهزیمهبۆڕێوڕهسمگهلێكیئاواههزینهههڵگروبهردهوام،لهكوێوهدابیندهبێت؟
ڕێكخراوی موجاهدین به زۆر هۆكار ئه‌مڕۆ ئیتر جێگه‌وپێگه‌یه‌كی له‌ناو خه‌ڵكدا نییه. هاوكاری به‌رپرسانی موجاهدین له‌گه‌ڵ خومه‌ینی و ڕژیمه‌كه‌ی له چه‌ندساڵی سه‌ره‌تای حكوومه‌تی ئیسلامی‌دا، هاوكاری و ده‌ست تێكه‌ڵاوكردن له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسه‌ین و ڕژیمی ڕووخاوی به‌عسی عێراق، په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تێكی تاسه‌ر ئێسقان سێكتاریستی و تائیفی له‌ناو ئۆپۆزسیۆندا، هه‌ڵسوكه‌وتی نادێمۆكراتیك له موناسباتی ڕێكخراوه‌یی و به‌تایبه‌ت له‌بواری موناسباتی ژن و پیاودا، سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن له‌دژی ژنان و سه‌پاندنی حیجابی زۆره ملێ به‌سه‌ریاندا و په‌یڕه‌ویكردن له جۆرێك له ئیسلامی سیاسی، هه‌مووی ئه‌مانه له زۆمره‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ن، كه ڕێكخراوی موجاهدینی خه‌ڵك سه‌ره‌ڕای بوونی ئیمكاناتێكی ماڵی به‌ربڵاو و پشتیوانی به‌شێك له سیاسه‌توانه ڕۆژئاوایی و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان، له‌ناوه‌وه‌ی وڵات، بۆته ڕێكخراوێكی په‌راوێز كه‌وتوو كه له ڕاستیدا جێگه‌وپێگه‌یه‌كی زۆركه‌م و لاوازی له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا هه‌یه.
ئه‌م ڕێكخراوه‌یه هه‌وڵده‌دات ئه‌م جێگه‌وپێگه لاوازه‌ی خۆی به لۆبی كردن له‌ناو سیاسه‌توانه ڕۆژئاواییه‌كاندا قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و خۆی وه‌ك ئاڵترناتیڤی سه‌ره‌كی بۆ جێگره‌وه‌ی حكوومه‌تی ئیسلامی، نیشان بدات. حكوومه‌تی جێی مه‌به‌ستی موجاهدین دووپات كردنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به بێ به‌شداری مه‌لاكان و په‌شت ئه‌ستوو به ئه‌رته‌ش و میلیشیایه‌كی تووندڕه‌ویی ئیدئۆلۆژیكی ئیسلامی و شیعه‌یه. وه‌ك ده‌ڵێن: “ساڵی خۆش به بههارهكهیدا دیاره“. چه‌ند ده‌یه‌یه به بێ هیچ هه‌ڵبژاردنێك سه‌رۆك كۆماری داهاتوویان دیاری كردووه، ئه‌رته‌ش و داموده‌زگای سه‌ركوتیان بۆ ڕێكخستووه و به پشتیوانی سیاسه‌توانه تووندڕه‌وه خانه‌نشینكراوه ئوروپایی و ئامریكایی و عه‌ره‌به‌كان، خۆیان بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات ئاماده كردووه.
ڕه‌خنه‌ی موجاهدین له حكوومه‌تی ئیسلامی و به‌قه‌ولی خۆیان “خومه‌ینی ده‌جال“، نه‌ك ڕه‌خنه و بردنه ژێر پرسیاری یاسا ئیسلامیه‌كان، نه‌ك پێویستی جیایی دین له ده‌وڵه‌ت، نه‌مافی مرۆڤ و ئازادییه بێ شه‌رت و مه‌رجه سیاسیه‌كان، به‌ڵكوو درێژه‌دانه به حكوومه‌تی ئیسلامی، به بێ به‌رپرسانی حكوومه‌ت و له‌سه‌ر بنه‌مای فێقهی شیعه‌یه. ژنان كه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی خه‌بات له دژی كۆماری ئیسلامین، خوازیاری مافی یه‌كسان بۆ ژن و پیاو، جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و فێركردن و بارهێنان، نه‌هێشتنی حیجاب و پۆششی زۆره‌ملێن، به‌ڵام له حكوومه‌تی جێگهمهبهستی موجاهدیندا، له‌گه‌ڵ هه‌مان بێ به‌شی و بێ مافییانه به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه كه ژنان له ڕژیمی ئیسلامی‌دا له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوون. جل و به‌رگی ئێستای موجاهدینی ژن، كه زۆرتر وه‌ك یونیفۆرمی میلیشیایه‌كی شیعه‌ی ناوچه‌كه دێته به‌رچاو، به‌ئاشكرا به‌یانگه‌ری درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له قامه‌تی ئاڵترناتیڤه پێشنیاركراوه‌كه‌ی، موجاهدین دایه.
ئاسۆیه‌كی كه موجاهدین بۆ دواڕۆژی پاش ڕووخانی كۆماری ئیسلامی به‌دیده‌كات، جگه له حكوومه‌تێكی ئاوێته به ناسیۆنالیزمێكی تووندڕه‌وی ئێرانی، شتێكی تر نییه. سه‌ڵته‌نه‌ت خوازه‌كانیش ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵگای ئێران بۆ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌وه پێش واته سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی “ڕه‌زاخانی میرپنج” بگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌ر دوو هێزی سه‌ڵته‌نه‌ت خواز و موجاهدین، پێوه‌ندییان به مێژووی كۆنی ئێرانه‌وه هه‌یه و داهاتووی خه‌ڵكی ئێران ناتوانێت به‌پێی خواست و مه‌یلی ئه‌و هێزه كۆنه‌په‌رستانه بێت، كه له مێژه سه‌رده‌میان به‌سه‌ر چووه.
ئه‌م دوو هێزه‌ی دژبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی، به وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و سیاسه‌توانه خانه‌نشینكراوه باڵه ڕاستییه ئامریكایی و ئوروپاییهكان، له به‌رابه‌ر دابینكردنی پووڵ و پاره‌یه‌كی زۆر و زه‌وه‌ند و قه‌بوڵكردنی هه‌زینه‌ی قورسی لۆبی گه‌ریدا، ده‌یانه‌وێ وای نیشانبده‌ن كه، گۆیا به‌شێك له پلان و گه‌ڵاڵه‌ی ئا‌مریكا و ده‌وڵه‌ته ڕۆژئاواییه‌كانن، بۆ ئێرانی دوای كۆماری ئیسلامی.
جه‌ماوه‌ری شه‌ریف و ئازادیخوازی كوردستان كه خاوه‌نی ئه‌زموونی ژیان و خه‌بات، له دژی دوو ڕژیمی سه‌ڵته‌نه‌تی و ئیسلامین، به‌یه‌كگرتووی و هێنانه‌گۆڕێی ویست و داخوازی ڕوون و ئاشكرای خۆیان بۆ ئێرانی دواڕۆژ، نیشانی ده‌ده‌ن كه جارێكی‌تر ناچنه ژێرباری ئه‌م دوو نیزامه سه‌ره‌ڕۆ و سه‌ركوتگه‌ره، له ژێر هه‌رناو و نیشانێكی نوێ‌دا.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، ژنان، نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران، لاوان، نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان، كه تامی تاڵی سه‌ركوت و هه‌ڵاواردن و خه‌فه‌قانی هه‌ردوو حكومه‌تی پادشایی و ئیسلامیان چێشتووه، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نیزامێك دابمه‌زرێنن كه، ئه‌منییه‌ت، ئازادی، به‌رابه‌ری و خۆشگوزه‌رانی تێیدا مسۆگه‌ر بێت.