ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی دوو تەقینەوەی خوێناوی لە شارى عەفرین له رۆژئاواى کوردستانی سوورییه و شاری باب له باكووری ئه‌م وڵاته، به ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
له‌م پێوه‌نده‌دا روانگەى سوریى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاندووە: ئێوارەى ڕۆژی سێشەممە ٤ی سه‌رماوه‌ز، ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە بازاڕى “هال” لە نزیک ناوچەى پیشەسازى شارى عەفرین کە لە ئێستادا لەژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى تورکییه و گرووپە چەکداره‌کانى سەربەو وڵاتەن تەقیوەتەوە و به‌هۆیه‌وه، دوو كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گه‌ڕه‌كێكی شاری باب له باكووری پارێزگای حه‌ڵه‌ب، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.