ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه‌ی ڕژیم حه‌قده‌ست و مه‌زایای فه‌رهه‌نگیانی ئێرانی به بارمته گرت و موعه‌لیمانی ناڕازی له كلارده‌شت و ئیلام درگای ئامووزش و په‌روه‌رشیان به‌قوڕ گرت.
له كاتێكدا یه‌ك ڕۆژ به ده‌ستپێكی ساڵی نوێی هه‌تاوی مابوو ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه‌ی ڕژیم حه‌قده‌ست و مه‌زایای ژماره‌یه‌كی زۆر له موعه‌لیمانی ئێرانی به بارمته گرت و له په‌رداخت كردنی خۆی بوارد. موعه‌لیمانی ناڕازیش له شاره‌كانی كلارده‌شت و ئیلام به‌قوڕ ده‌رگای ئامووزش و په‌روه‌رشیان داخست و ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ناچار به وڵامدانه‌وه كرد و تا كاتی ئێواره حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت كرد به‌ڵام داخوازییه دواخراوه‌كانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیان پێ نه‌داون و ڕایانگه‌یاندووه له ساڵی داهاتوودا له‌سه‌ری بڕیار ده‌درێت.