ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “شاران بارۆ” ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی كونفدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری و “ئێسڵاوی ژیژه‌ك” فه‌یله‌سووف و ڕه‌خنه‌گه‌ری سیاسی پشتیوانی خۆیان له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شاران بارۆ” ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی كونفدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئیتحادییه‌كانی كرێكاری به ٢٠٠ ملیۆن ئه‌ندام له ١٦٠ وڵاتی جیهاندا وێڕای پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران داوای له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆمای ئیسلامی كرد كه ته‌واوی چالاكانی كرێكاری به‌ندكراو، موعولیمان، خوێندكاران، چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له خۆپێشاندانه‌كانی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا به‌بێ شه‌رت و مه‌رج ئازاد بكات. هه‌روه‌ها “ئێسڵاوی ژیژه‌ك” فه‌یله‌سووف و ڕه‌خنه‌گه‌ری سیاسی له وتارێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و شته‌ی له ئێران‌دا ڕوو ده‌دات، بزووتنه‌وه‌یه‌كه كه خه‌باتێكی جیاوازی له یه‌كگرتووییه‌كی ئۆرگانیكدا پێك هیناوه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی، ئه‌م بزووتنه‌وه ئێرانیه كه به ملیۆنان كه‌س له ژنان و پیاوانی تێیدا به‌شدارن به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌یه كه زۆر جار له فیمینیسمی غه‌ربی دا ده‌یبینین چونكا هیچ ڕه‌نگ و بۆنێكی دژهپیاوی تێدا نییه و ژنان و پیاوان هاوشانی یه‌كتر دژبه ڕژیمێكی كۆنه‌په‌ره‌ستی مه‌زهه‌بی كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكی دڕنده‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، خه‌بات ده‌كه‌ن.