کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ عێراق

رۆژی شەممە ١٠ی مانگی گوڵان، سەرچاوەیەک لە هێزەکانی هاوپەیمانان راگەیاند، کاژێر ٨ی ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو، له‌ لایه‌ن گروپێكی نه‌ناسراو به‌ ناویمقاوه‌مه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییچه‌ند مووشەکێک ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار کراوە، بەڵام مووشەکەکە لە دەرەوەی بنکەکە کەوتووەتە خوارەوە و زیانی نەبووە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوەی رابردوودا چەندینجار بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کراونەتە ئامانج و زیانیان بەرکەوتووە، لە دوا ڕووداویشدا کۆمپانیایلۆکهید مارتنیئەمریکایی کە لە بنکەی ئاسمانیی بەلەد فڕۆکەکانی ئێف 16ـی چاکدەکردەوە هەموو کارمەندانی خۆی لەو بنکەکە کشاندەوە و ڕایگه‌یاندووه‌ ئەو هەنگاوەمان بۆ پاراستنی سەلامەتی کارمەنده‌كانمان گرتووه‌ته‌به‌ر

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ سه‌نعه‌تی خۆراك له‌ چین

-

ده‌ستپێكی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح له‌ غه‌زه‌

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی خوێندكاران له‌ دوو زانكۆی ئه‌مریكا

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی لافاو له‌ برزیل

-

ڕێپێوانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ ئیسڕائیل

-

ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌ ئێران

-